نه‌بوونی حاجی قاسم بۆشاییه‌كی گەورەی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، لە رێوڕەسمی ساڵیادی شەهید بوونی قاسم سولەیمانی لە شاری هەولێر، وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: هەر لە سەرەتاوە سەركەوتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران "نه‌فه‌سێكی گه‌وره" بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
محەمەد حاجی مەحموود وتیشی: "حاجی قاسم توانی سه‌رپه‌رشتی لوبنان، سووریا، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، عێراق، بۆسنه و به‌شێكی ئه‌فغانستان بكات و هه‌مووی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كۆ بكاته‌وه."
محەمەد حاجی مەحموود ڕاشیگەیاند: "قاسم سوله‌یمانی ته‌نیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان نه‌بوو، به‌ڵكوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانیشدا هه‌بوو، هه‌موو وڵاتانی دنیا ده‌گه‌ڕا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كان بزانن."
ئاماژەی بەوەشدا، به‌درێژایی شه‌ڕی سێ ساڵ و نیوی داعش، "حاجی قاسم هاوكارمان بوو. له‌هه‌ر جێیه‌كدا شه‌ڕ ڕوویدابێت، له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌یدا له‌وێ ئاماده‌بوو."
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان زیادی کرد: "قاسم سوله‌یمانی نه‌بوایه، 2015 دیمه‌شق و به‌غداش ده‌گیران، چوونكه هێزه‌كانی داعش گه‌یشتنه ئه‌بووغرێب و نزیكی كه‌ربه‌لا و گه‌یشتنه په‌نای دیمه‌شق. ده‌ركه‌وت نه‌بوونی ئه‌و چ بۆشاییه‌كی دروست كرد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
ناوبراو هەروەها وتیشی: "ئه‌و به‌غدایه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رگری لێ‌كرد، نه‌یانتوانی میوانه‌كه‌یان بپارێزن و له به‌غدا شه‌هیدبوو، بۆیه پێمانوایه خه‌ڵكی عێراق زۆر قه‌رزاری حاجی قاسمه، چوونكە ئەو نەبوایە بەغدا دەگیرا لەلایەن داعشەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران