ئیمانوێل ماکرۆن: فەڕەنسا پشت لە جەنگاوەرانی ئازادیی وەکوو کورد ناکات
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی فەڕەنسا بەڵێن دەدات کە وڵاتەکەی پشت لە شەڕڤانانی کورد لە کوردستانی سووریا ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریاوە کۆتایی پێهێندرا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پهیامى کۆبوونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەڕەنسا، باسی لە دۆخی ئێستای سووریا، شەڕی غەززە، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و چەندین پرسی دیکە کرد.
ناوبراو سهبارهت به پێکهێنانی حکوومەتی نوێی سووریاش، وتى: "فەڕەنسا لە پرۆسەی دوورمەودای ڕاگوزەری سووریادا یاوەر دەبێت تاوەکوو سووریایەکی ئازاد و سەروەر کە ڕێز لە فرەچەشنی نەتەوەیی و سیاسی و تائیفی خۆی بگرێت؛ دابمەزرێنرێت".
هاوکات لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە کوردستانی سووریاش قسەی کردووە و بە "جەنگاوەرانی ئازادی" ناوی بردوون و دەڵێت: فەڕەنسا پشت لە "جەنگاوەرانی ئازادیی وەکوو کورد ناکات،" کە شەڕ لە دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.
#سووریا
#تورکیا
#ڕۆژاوا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#کوردی سووریا
#کوردستانی سووریا
#داعش
#فەڕەنسا
#شەڕڤان
#رۆژاوا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران