پێویسته کورد له تورکیا مافی پارێزراو بێت
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکی پارتی ئایندهی تورکیا، دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌م پارتی ڕایگه‌یاند، پێویسته بیر له‌وه بکرێته‌وه که تورک و کورد پێکه‌وه به ئاشتی بژین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو سه‌رۆکی پارتی ئایندهی تورکیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌م پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت".
شایانی باسە شاندی ده‌م پارتی که پێکهاتوون له په‌روین بوڵدان، سری سورەییا ئۆندەر، ئەندامانی په‌رله‌مانی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمرالیان کرد و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان بینی، سه‌ردانی لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن بۆ پێدانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان، هاوکات ئه‌حمه‌د تورکیش له‌سه‌ر داوای ئۆجه‌لان بوه‌ته ئه‌ندامی شانده‌که.
#تورکیا
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان
#پەکەکە
#پەروین بوڵدان
#ئۆجەلان
#ئاشتی
#ئەحمەد تورک
#سڕی سورەیان ئۆندەر
#دانوستانی ئاشتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران