شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-05 12:42 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۶ به‌فرانبار ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۶ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری سیاسی گەورە بەڕێوەیە

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند ئەو ئاگای لە کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی نییە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان دوو جار داوای کۆبوونەوەیان لە بەرەی گەل کردووە، تا ئێستا لەگەڵیان کۆ نەبوونەتەوە ناوبراو جەخت لەوەش دەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات و ئەوانەی پێیان خوار داناوە، پێیان ڕاست دەکرێتەوە.

 دۆستێکی کورد دەبێتە ئەندامی ئیدارەی ترمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا مۆرگن ئۆرتگس-ی وەکوو جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشان کرد کە بەرگری لە کوردەکانی سووریا دەکات. دوای دەستنیشان کردنی لە پۆستەکەی، ئۆرتگس باسی پرسی کوردی لە کوردستانی سووریا کردووە و دەڵێت: "پێویستە سەرکردەکانمان لەوە دڵنیا ببنەوە کوردەکان پارێزراون و تیرۆریستەکان ناتوانن ئەم پشێوییەی ئێستا بۆ شکاندنی گرتووخانەکان بقۆزنەوە".

 لە دەروازە میهرانەوە ساڵانە زیاتر لە ۲ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق دەکرێت

عەلی عەباس شەفیعی، قایمقامی شاری میهران بە میدیاکانی ڕاگەیاند، دەروازەی سنووریی میهران پێگەیەکی گرنگی داوەتە شارەکە، لە ڕێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە ساڵانە بایی زیاتر لە ۲ ملیار دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق دەکرێت. بە گوتەی شەفیعی، ڕۆژانە لەنێوان ۴۰۰ تاوەکوو ۶۰۰ بارهەڵگر کاڵا بۆ دەروازەی سنووریی میهران دەگوازنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، دەکرێت دەروازەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە جەمسەرێکی ئابووری و بەو هۆیەوە هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە