ئەردۆغان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆسەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامەکەیدا بۆ بارزانی رایگەیاندووە: "هیوادارم ساڵێکی تەندروست، خۆشبەخت و خۆشحاڵ بەسەربەرن."
لە پەیامی پیرۆزباییەکەیدا، ئەردۆغان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە "دۆستی قەدرگران" ناودەبات و سوپاسی دەکات لە بەرامبەر ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی نوێ.
هاوکات، ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی 2025 (ساڵی نوێ) پیرۆزبایی لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد و پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييه‌كان و بە گیانی بەرپرسیاريه‌تيی نیشتمانيی هاوبه‌شەوە، به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن".
بەشێکی پەیامەکەی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو و گوتی: "له‌م دۆخ و قۆناخه‌دا، پێكه‌وه‌يى و کاری هاوبەش تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانمان، بۆيه جه‌خت له گرنگيى په‌له‌كردن له دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه".
بۆچوونی بەکارهێنەران