شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-01 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرانی SDF لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
ئەحمەد شەرع سەرۆکی دیفاکتۆی سووریا لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە کوردەکان سەرۆکایەتی دەکەن کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بڵاوی کردەوە کۆبوونەوەکەی شەرع لەگەڵ سەرکردەکانی سووریای دیموکرات کە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوەچووە، بە یەکەم کۆبوونەوە دادەنرێت لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسەرەتای ئەم مانگەدا.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕدان لەگەڵ گرووپە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە باکووری سووریا.

ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوە کردووە، کۆبوونەوەکە زەمینەسازی بووە بۆ داڕشتنی بنەمای گفتوگۆکانی ئایندە و هەردوولا رێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەکان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لە ئایندەدا.

ئەو بەرپرسە کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی وەسف کردووە و وتویەتی لە ئایندەدا گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان چڕتر دەکرێنەوە.

لای خۆیەوە بەسام ئیسحاق، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (MSD)ش لە واشنتن دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی سەربازی کراوە. 

ئەحمەد شەرع ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە وتی: پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات تێکەڵاوی سوپای نیشتمانی نوێی سووریا بن، چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت و دەتوانن ببنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری و پێشوازییان لێدەکەین.

لەسەر بنەمای ئەو مەرجانەش، گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەین و ڕەنگە بگەینە چارەسەرێکی گونجاو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە