شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-31 06:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاروانێکی گەورەی هاوپەیمانان گەیشتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە

پوختەی هەواڵ
کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی دەروازەی (وەلید)ەوە، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاکی سووریا.

کوردپرێس: بەپێی قسەی سەرچاوەکان کە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە لە دوای کەوتنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ئەمە "گەورەترین" کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانییە کە چووبێتە ناو سووریاوە.

گەیشتنی کاروانەکەی هاوپەیمانی هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (بە ڕێبەرایەتیی کورد) کە هاوپەیمانی ئەمریکایە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاروانەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ۶۰ بارهەڵگر پێکهاتووە کە چەک و تەقەمەنیی و کەلوپەلی لۆجستی هەڵگرتووە و بەرەو بنکەکانی هاوپەیمانی لە پارێزگاکانی حەسەکە و دێرزوور ڕۆیشتووە.

لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە، ئەمە شەشەم کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانانە کە دەچێتە ناو سووریاوە، هەر شەش کاروانەکە بە تێکڕا ۲۱۰ بارهەڵگری لەخۆ گرتووە.

جووڵە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو سووریا هاوکاتە لەگەڵ جموجوڵی بەرفراوانی زرێپۆش و سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکانی دێرزوور و ڕەققە و کۆبانێ.

هەفتەی ڕابردوو وەفدی ئەمریکا لە دیمەشق چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کەوت، واشنتۆن چەندجارێک هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق داوە لەبارەی ئەگەری قۆستنەوەی گۆڕانکارییەکانی سووریا لەلایەن رێکخراوی داعشەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستیی.

هەروەک واشنتۆن هاوکات پەیامی بە تورکیاش داوە هێرش نەکاتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵام ئەنقەرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کورد لە سووریا هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا نییە جگەلەوەی دەبێت چەک دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە