له‌باره‌ی دروست كردنی هێز له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه، ڕوونكردنهوهیێک بڵاو کرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی یاسا له ڕوونكردنهوهیێكدا له‌باره‌ی ده‌نگۆكان په‌یوه‌ست به دروست كردنی هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه، ڕایگه‌یاندووه، "نووری مالیكی له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شداری كردووه له پێكهێنان و پڕچەک کردنی هێزی فه‌رمی وڵاته‌كه و جارێكی دیكه‌ش جه‌خت له پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەت ده‌كه‌ینه‌وه، كه گەرەنتین بۆ پاراستنی یەکێتی وڵات و ئاسایشی گه‌لی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، باوەڕیان بە دەوڵەتێکی بەهێز و بەتوانا هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەگەر بمانوویستایە گرووپی چەکداری پێکبهێنین، پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکانمان نەدەکرد و قۆناغەکانی ڕابردووشمان نهدهقۆستهوه بۆ دروست كردنی هێزی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ڕۆژنامه‌ی ئەلئەخبار-ی لوبنانی له سه‌ر زاری سەرچاوە عێراقییەکانه‌وه بڵاویكرده‌وه، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به بیانووی پاراستنی وڵات لە هەر مەترسییێکی داهاتوو گرووپێکی چەکداریی بە ناوی "ڕۆڵەکانی دەوڵەت" پێكده‌هێنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران