عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز: وته‌کانی کۆبانی و جۆلانی به ئاڕاسته‌ی چارهسەرن
پوختەی هەواڵ
ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان ڕایگه‌یاند، وته‌کانی مه‌زڵووم کۆبانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن و هه‌وڵده‌ده‌ین کێشه‌کانی کوردستانی سووریا چاره‌سه‌ر بکرێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، ڕایگه‌یاند، "ئێمه له ساڵی 1989وه تا 2011 نووسینگه‌مان له دیمه‌شق هه‌بووه و ئێستا دووباره نووسینگه‌که‌مان کردوه‌ته‌وه و نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی برا کورده‌کانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بکرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "وته‌کانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌رع و به‌ڕێز مه‌زڵووم کۆبانی ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ بکه‌ین به قازانجی خه‌ڵکی سووریا و ڕۆژئاڤای کوردستان و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و رێگهنهدهین بگاته خوێنڕشتن".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
#بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
#عیرفان عەبدولعەزیز
#ئەحمەد شەرع
#محەمەد جۆلانی
#رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران