شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-28 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا دەستنیشان کرا

پوختەی هەواڵ
سەرکردایەتیی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا، ئەنەس حەسەن خەتابی وەکوو سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی گشتیی وڵاتەکە دەستنیشانکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنەس خەتاب، بە ئەبوو ئەحمەد حدوود ناسراوە، خەڵکی شاری جیروودی سنووری دیمەشقە و ئەمیری ئەمنیی گشتیی ئیدلب و دەستەی تەحریری شامە.

ئەنەس خەتاب، لە مانگی ئەیلوولی ۲۰۱۴ ناوی خرایە لیستی تیرۆرەوە، بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدەوە هەبووە.

بەپێی راپۆرتی لیژنەی سزاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەنەس حەسەن خەتاب لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۴ بووەتە ئەمیری کارگێڕیی بەرەی نوسرە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ۲۰۱۳دا، یەکێک بووە لە سەرکردەکانی بەرەی نوسرە و ئەمیری کارگێڕیی گشتیی ئەم گرووپە بووە، هەروەها بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای بەرەی نوسرە.

ئەنەس خەتاب، پێش ڕووخانی ئەسەد، پۆستی بەرپرسی ئەمنیی گشتی لە ئیدلب و لەنێو "دەستەی تەحریری شام" بەڕێوەبردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بەرپرسی یەکەمی دەزگای ئەمنی کە بە یەکێک لە بەهێزترین ئامرازەکانی دەستەکە دادەنرێت.

خەتاب، کەسایەتییەکی تەواو ئەمنییە و لەو کەسایەتییانەیە کە بە عەقڵی ئەمنی ناسراوە، کەسێکی زۆر نزیکی ئەحمەد شەرعە و زۆربەی کات ئەرکی پاراستنی ئەوی گرتووەتە ئەستۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە