شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-28 05:57 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
سەلاحەدین بەهائەدین لە کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ۷۲۸ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەست هێنا بە ئەمینداری گشتیی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ۲۷-۱۲-۲۰۲۴، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ژێر درووشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر) بە ئامادەبوونی زیاتر لە ۸۵۰ ئەندام نۆیەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێکرد.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی کۆنگره‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجامدرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆنگره‌، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به ‌ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌، له ‌هه‌ڵبژاردنی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین وه‌ک ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی که‌ ته‌نها کاندیدی ئه‌و پۆسته‌ بوو، ۷۲۸ به‌ڵێ و ۱۱۱ نه‌خێر و ۲۵ ده‌نگی سپی هه‌بوون.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا وتیشی: "جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به‌رده‌وامه‌ و ۳۰ ئه‌ندام له‌کۆی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان کاندید کردوه‌ وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن".

سەلاحەدین محه‌مه‌د بەھائەدین سادق، ساڵی ۱۹۵۰ له‌ شاری ھەڵەبجە له‌دایکبووه‌، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ۱۹۹۴، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ۱۹۹۴ تاوەکوو ئێستا هەشت کۆنگرەی بەستووە. ڕۆژی هەینی ۲۷-۱۲-۲۰۲۴ کۆنگرەی نۆیەم دەستیپێکرد کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

سەلاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە