شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-27 15:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەپەژە گیان لەدەستدانی فەرماندەیەکی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی لە بەنداوی تشرین راگەیاند.

بەپێی هەواڵ کوردپرێس یەپەژە کە یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: "هاوڕێمان ڕۆناهی یەکتا لە سەنگەری بەرخودانی مێژوویی بەنداوی تشرین، کاتێک لە دژی داگیرکاریی تورک و چەتەکانی تێدەکۆشی، گەیشتەوە بە کاروانی نەمران".
 
ئارشین حەسەن ناسراو بە رۆناهی یەکتا، خەڵکی عەفرینە و لە ساڵی ۲۰۱۲ کاتێک بەرەی نوسرە هێرشی کردە سەر حەلەب، پەیوەندی بە ریزەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە کردووە.
 
شایانی باسە ماوەی ۲۵ رۆژە گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین دەدەن کە بە دووری ۹۰ کیلۆمەتر لە ناوەندی حەلەبەوە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارەکە. 
 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە