شه‌ش ئەندامی دوور خراوی یەکگرتوو دەتوانن به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌م بكه‌ن
پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو كۆ بووه‌وه و بەوتەی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو له كۆبوونه‌وه‌کەی ئه‌مڕۆیدا هه‌ڵوه‌سته كراوە له‌سه‌ر بڕیارى به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ندامێتى شه‌ش ئەندامی حیزبەکە کە بۆیان نابێت به‌شدارى كۆنگره‌ى نۆیه‌م بكه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو دەڵێت، سه‌ركردایه‌تى بڕیاریدا به ڕاگرتنى كاركردن به‌و بڕیاره و داوای كرد لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، پێداچوونه بكات به مه‌رجه‌كانى ئه‌ندامێتى ئه‌و کەسانە و كارئاسانى بكات بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ى نۆیه‌مى یه‌كگرتوو، له ڕۆژانى 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌دا.
هەروەها دەڵێت داوا له دوو له‌و کەسانە ده‌كات كه هه‌ندێ لێدوانى نه‌خوازراویان داوه بۆ میدیاكان، داواى لێبووردن له‌سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى یه‌كگرتوو بكه‌ن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران