شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-25 06:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گردبوونەوەی مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکووک

پوختەی هەواڵ
مامۆستایانی خوێندنى کوردى لە کەرکووک دژی دواکەوتن و نەدانی مووچە گرد بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NRT بڵاوی کردەوە لە کەرکووک مامۆستایانی خوێندنی کوردی دژی دواکەوتن و نەدانی مووچە گرد بوونەوە کە ١٠ ساڵە بەهۆی کێشەی مووچەکانیانەوە دەناڵێنن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەگەر بێت و مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ زیاتر دوابکەوێت ناڕەزایەتییەکانیان زیاتر توند دەکەنەوە.

هاوکات مامۆستایان وتیشیان، "داوا دەکەین مووچەکانمان بخرێتە سەر بەغدا".

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت کە نزیکەی زیاتر لە ٨٠ رۆژە مووچەکانیان دواکەوتووە و دەڵێن، کە ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن و ئۆباڵەکەشیان خستۆتە ئەستۆى حکوومەتى کاربەڕێکەری هەرێم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە