هۆشداری لەبارەی زیاتر بوونی شەڕەکان لەدژی هێزە کوردەکانی سووریا دەدرێت
پوختەی هەواڵ
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا هۆشداری دەدات لەبارەی زیاتر بوونی شەڕەکان لەدژی کورد و ڕایگەیاند: گرژییەکانی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و تورکیا پێویستیان بە چارەسەری سیاسییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گێیر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا ئاماژەی بەوەکرد، گرژیی و ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی کوردستانی سووریا و هێزەکانی سەربە تورکیا پێویستیان بە چارەسەری سیاسییە و دەبێت لە دۆخی ڕاگوزەری سووریا چارەسەر بکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئەحمەد شەرع پێی وتووم کە پابەندە بە ئامادەکارییەکان بۆ دۆخی راگوزەری سووریا و رێککارەکان هەمووان دەگرێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران