مەزڵووم کۆبانێ سەرکۆنەی هێرشەکەی بازاڕێکی کریسمسی ئەڵمانیا دەکات
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرکۆنەی هێرشەکەی بازاڕێکی کریسمسی ئەڵمانیا دەکات کە بووە هۆی کوژرانی ۵ کەس و برینداربوونی سەرووی ۲۰۰ـی دیکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا، فەرماندە کوردەکە نووسیویەتی: "بە تووندترین شێوە ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەین کە لە ئەڵمانیا ڕوویدا و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خێزانی قوربانییان و حکوومەتی ئەڵمانیا دەکەین".
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "ئەم کارە تاوانکارییە جارێکی دیکە، گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی لە هەموو شوێنێک نیشاندەدات".
هێرشەکە لە لایەن پزیشکێکی بە رەچەڵەک سعوودیی دژە ئیسلامەوە کرا، کاتێک لە شاری مارگدێبورگی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا خۆی بە نێو قەرەباڵخیی بازاڕێکی کریسمسدا کرد.
#کوردپرێس
#ئەڵمانیا
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
#هێرشی تیرۆریستی
#تاڵیب جەواد عەبدولموحسین
#مارگدێبورگ
#کریسمەس
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران