شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-17 12:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوڕاین لەسەر دروست کردنی بنەمایەک بۆ حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆ بوونەوە و لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی 10ـەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و هاوهەڵوێست بوون لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی سێشەممە 17-12-2024، لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. هۆشیار زێباری، سەرۆکایەتیی شاندی پارتی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتیی شاندی یەکێتی دەکرد.

لە دوای کۆبوونەوەکە هەردوو حیزب ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و ئەو گۆڕانکارییانەی هاتوونەتە ئاراوە و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان باسیان لێکراوە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لە پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا".

بابەتێکی دیکەی نێو کۆبوونەوەکە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولا هاوڕابوون بە زووترین کات لەسەر ئامادەکاری کردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ دروست کردنی بنەمایەک بۆ حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان".

 لە راگەیێندراوەکەی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی دا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە