شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-17 10:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

موراد قەرەیلان: PKK لە کوردستانی سووریا بوونی نییە

پوختەی هەواڵ
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە وەڵامی ئیدیعاکانی حکوومەتی تورکیا لەبارەی ئامادەبوونی ئەو ڕێکخراوەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی کردەوە کە حزبەکەی لە کوردستانی سووریا ئامادە نییە.

موراد قەرەیلان بۆ کەناڵی ستێرک تیڤی دەڵێت، ئەو هێزانەی ئارەزووی ئاوەدانکردنەوەی سووریایان هەیە ناسەقامگیرن، تورکیا ئاشتی و سەقامگیری بۆ سووریا ناخوازێت، بۆیە ئەوەی تورکیا بۆ سووریا دەیەوێت ڕوونادات و تورکیا نزیک دەبێتەوە لە جوولانی بۆ ئەوەی خۆی بسەپێنێت و تورکیا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر سوریا.

قەرەیلان هەروەها وتیشی: سەردەمێکی نوێ لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دەست پێدەکات و تورکیا دەستکەوتەکانی کورد وەک هەڕەشەیەک بۆ سەری دەبینێت، بۆیە تورکیا نایەوێت کورد بەشداری پڕۆسەی بنیاتنانی سووریای نوێ بکات، پێویستیشە کورد لەم قۆناغەدا یەکبگرن و هاوکار بن.

 ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری PKK دەشڵێت: تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانییەوە هێرش بکاتە سەر ئیدارەی خۆسەر و ئامانجی تورکیا قووڵکردنەوەی شەڕی سووریایە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئیدارەی خۆسەر ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بنیاتنانی سووریایەکی نوێدا، پێویستە گەلەکەمان لەم قۆناغەدا گوند و شارەکانی خۆی بەجێ نەهێڵێت و خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خواستی خۆیان بۆ خۆڕاگری دەربڕی، پێویستە گەلەکەمان بەپێی دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەست خۆی ئامادە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە