شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-17 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد داوای یارمەتیی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات

پوختەی هەواڵ
ئیلهام ئەحمەد نامەیەک بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەنێرێت‌ و ده‌ڵێت: گوشار لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بکات هێز نەنێرێتە سەر سنووری باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، نامەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ده‌نێرێت‌ و جووڵه‌كانى تورکیای بە چاوەڕوانکراو زانیوه ‌و نووسیویه‌تى، "ئامانجی تورکیا دروستکردنی ناوچەیەکی دیفاکتۆیە لەسەر خاکی ئێمە، پێشئەوەی تۆ (دۆناڵد ترەمپ) وەکوو سەرۆک دەستبەکاربیت".

ئه‌وه‌ش له ‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: "تورکیا دەیەوێت گوشار لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکات، وەکوو دەسەڵاتداری سەر خاکی ئێمە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، هۆشداریش ده‌ده‌ین ئەگەر تورکیا ئەو هێرشە دەستپێبکات لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت".

وه‌كوو له ‌نامه‌كه‌ى ئیلهام ئەحمەدیش بۆ تره‌مپ نووسراوه‌، "بەدرێژایی سنوور دەبینین تورکیا هێزەکانی کۆ کردووەتەوە، خەڵکی سڤیلی ئێمە لەژێر ترس‌ و دڵەڕاوکێ‌ و وێرانکاریی ‌و مردندان، باوەڕمان پێتە کە لەوەرگرتنی دەسەڵات وەکوو سەرۆکی ئەمریکا ڕێگریی لەو کارەساتە بکەی، چوونکە ئەردۆغان گوێ لە تۆ دەگرێت، متمانەمان هەیە کە جارێکی دیکە بەدەم داواکاری تۆوە بێت".

له ‌كۆتایی نامه‌كه‌شدا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌، "سەرکردایەتیی یەکلاکەرەوەی ئێوە دەتوانێت ڕێگریی لەو داگیرکارییە بکات، پارێزگاریش لە شکۆو سەلامەتی ئەوانە بکات کە وەکوو هاوپەیمانی نەگۆڕی ئەمریکا ماونەتەوە لەپێناو ئاسایش ‌و سەقامگیریی ناوچەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە