شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-14 09:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بەرڕێوەبەریی خۆسەر و دیمەشق نەکراوە

پوختەی هەواڵ
دوای ئەوەی ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەسەدە و تەحریر شام بڵاکرایەوە، بەڕێوەبەریی خۆسەر ڕەتیدەکاتەوە ئەو ڕەشنووسە ڕاست بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال عاکف وتەبێژی فەرمی ئیدارەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو ڕەشنووسەی بڵاوبووەتەوە لەبارەی لێکتێگەیشتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و دیمەش ڕاست نییە و هیچ بنەمایەکی نییه.

ئەوەش لەکاتێدایە بەرپرسانی کوردستانی سووریا دەڵێن ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق و شاند دەنێرن.

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاندووە، پێمان خۆشە شاندێک بنێرین بۆ دیمەشق بۆ تاوتوێ کردنی هەڵوێستی خۆمان لە سووریای نوێ و داوای هاوکاری واشنتۆن دەکەین بۆ ئەوەی ئیدارەی خۆسەر بخرێتە ناو پرۆسەی سیاسی سووریاوە.

دەشڵێت، بوونی ئەمریکا زۆر گرنگە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و پاراستنی گەلەکەمان.

عەبدی وتیشی، پێویستە ئیدارەی سیاسی ئێمە نوێنەرایەتی لە حکوومەتی نوێی سووریادا هەبێت، دەبێت هێزەکانمان بەشێک بن لە هێزە چەکدارەکانی وڵات و ئەوەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین ئیدارەی لامەرکەزییە و پێویستە مافی کەمینەکانی سووریا لە دەستووری سووریادا چەسپێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە