لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا و تەحریر شام هەیە
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق دەربڕی و دەشڵێت لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا و تەحریر شام هەیە.
مەزلووم کۆبانێ، لەمیانەی دیدارێکی ڕۆژنامەواندا لەگەڵ کەناڵی ئەلحەداس ڕایگەیاند، "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە دیمەشق دەبێت و ئامادەین بۆ ئەو پەیوەندیە، پێویستی نوێنەرایەتی کردنی هەموو ناوچەکان و پێکهاتەکان لە سووریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە بێت".
ئاماژەی بەوەش کرد، لەڕێگەی ئەمریکیەکانەوە پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژیەکان، هەروەها لە ڕێگەی ئەمریکیەکانە و پەیوەندیان لەگەڵ تەحریر شامیش هەیە.
مەزلووم کۆبانێ باسی لەوەش کرد، "هیچ پەیوەندیەک و گونجاندنێکیان لەگەڵ ڕژێمی پێشووی سووریادا نییە، هێزەکانیان زۆرترین ململانێیان لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا هەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەن بۆ پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتی نوێوە لە دیمەشق و بە مەبەستی بەشداریکردنیان لەگەڵ هێزە نوێیەکان لە پڕۆسەی سیاسی لە سووریا.
#تورکیا
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#کورد
#کوردستان
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
#دیمەشق
#بەشار ئەسەد
#ڕووخانی ئەسەد
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران