شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-10 10:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تاوەکوو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ ئاشتییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدینایەت

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی سووریا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: "تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ ئاشتییەک بەدینایەت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە وردی چاودێری ڕووداو و پێشهاتەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستانمان کرد و بە بایەخەوە لە گۆڕانکاری و کاریگەرییەکانی دەڕوانین".

سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "ئێمە بە تەواوی ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و ئەو بڕیارانەش کە لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەوە دەدرێت، بەڵام لە چوارچێوەی پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان و لەبەرچاوگرتنی ئەو واقیعە سیاسییەی لەو وڵاتەدا هەیە، هیوادارین ئەم دەرفەتە بەهەند وەربگیرێت تاوەکوو بە سیاسەتێکی نیشتمانی هاوبەشەوە قۆناغێکی نوێی حوکمڕانی و دادپەروەر بێتەکایەوە و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەی مسۆگەر بکرێت".

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند: "لەم دۆخە هەستیارەدا پشتیوانی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەینەوە، هیوادارم هەموومان بە یەک دەنگ و بە گوتارێکی نیشتمانییەوە پشتیوانییان لێبکەین و ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە بوەستینەوە کە هەڕەشەن بۆسەر ژیان و سەقامگیرییان".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە: "جەخت لە ڕەچاوکردن و پاراستنی مافی گەلی کورد دەکەینەوە، هیواخوازین هەموولایەک بڕیاری دروست و ژیرانە بدەن و پارێزگاری لە ئاشتی و پێکەوە ژیانی ناوچەکە بکەن، چوونکە وەک پێشتریش وتوومانە تاوەکوو کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ ئاشتییەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدینایەت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە