شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-09 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە بە بەشداریی سەرجەم چین و توێژەکان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسرێتەوە

پوختەی هەواڵ
دەم پارتی لەسەر دۆخی سوریا داوا دەکات سەرجەم چین و توێژەکان بە سازان دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا بنووسنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراێکدا، ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) لەبارەی  کۆتایهاتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، دەڵێت: "ئیتر پێویستە سووریا پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و لەپێناو وڵاتێکی ئازادیخوازدا، بە بەشداریی سەرجەم چینەکان دەستوورێکی نوێ بە سازان بۆ سووریا بنووسرێتەوە".

لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، پارتی دەم داوا دەکات نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە بیانییەکان دەوریان هەبێت و لە بارەی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێوە دەڵێن " لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەرەوە کە کورد، عەرەب، کریستیان و کەمایەتییەکانی دیکەی تێدا بێت، رێگە لەبەردەم ئاساییبوونەوەی دۆخی سووریا بکرێتەوە".

بەرەبەیانی ٨ ی کانوونی یەکەم بەرەی شام و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو شاری دیمەشق، سەرۆکی س.وریا بەشار ئەسەد لەگەڵ خێزانەکەی هەڵهات بۆ ڕووسیا و بەمەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە