شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-07 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات جیا نییە لەوەی لە غەززە و لوبنان ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە عێراق لەگەڵ یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری سووریادایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە نووسینگەی سوودانی، سوودانی ئاماژەی بە "هەڵوێستی رەسمی و جێگیری عێراق داوە کە لەگەڵ یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری سووریادایە" و جەختیشی لە گرنگی رێزگرتن لە سەروەری خاکی سووریا کردۆتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کردۆتەوە کە عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەپێناو کۆنترۆڵ کردنی قەیرانی سووریا کە کاریگەری ئاشکرای لەسەر ئاسایشی عێراق دەبێت. وتیشی، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات جیا نییە لەوەی لە غەززە و لوبنان ڕوویدا و بووە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە