عێراچی به‌سه‌ردانێكی یه‌ک رۆژه گهیشتە به‌غدا
پوختەی هەواڵ
عه‌باس عێراچی گه‌یشته به‌غدا بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی عه‌باس عێراچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته بەغدای پایتەختی عێراق بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا.
عێراچی به‌سه‌ردانێكی یه‌ک رۆژه له تارانه‌وه گه‌یشتوه‌ته به‌غدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی و بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سووریا كۆ ده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێ کردنی کاردانەوەی خێرابوونی ڕووداوە ئەمنییەکان لە سووریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر گشتیی ناوچەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران