شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-02 12:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیاری بایکۆت؛ کۆمەڵی دادگەری پەرلەمانتارێکی لە ڕیزەکانی دەرکرد

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵی دادگەریی ئەو پەرلەمانتارەی لە ڕیزەکانی دەرکرد کە بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کرد و پابەندی بڕیاری بایکۆت نەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، 02-12-2024ـی پەرلەمانی کوردستانی کرد و پابەندی بڕیاری سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبووە.

لە بەرانبەردا، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 02-12-2024ـی بڵاوی کردووەتەوە، دەرکردنی ئەو پەرلەمانتارەی لە ڕیزەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: "بەهۆی بەشداریی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکە، بڕیارمان دا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی دادگەری."

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە "هەر کاندیدێکی دەرچوویان پابەندی بڕیاری بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبێت، لە ڕیزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت."

سێ کاندیدی لیستی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوون، بەڵام  سەرکردایەتیی حزبەکە بڕیاری داوە، کاندیدە دەرچووەکانیان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە