شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-02 03:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی عێراقچی و ئەسەد/ سەرۆکی سووریا سوپاسی ئێران دەکات

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی سووریا کۆبوونەوە؛ عەباس عێراقچی دەڵێت، "پەیامی پشتیوانیی ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا و تاوتوێ کردنی دوایین پێشهاتی ئەمنی لەو وڵاتە، گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە و تاوتوێی پەیوەندی دوو لایەنە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەشار ئەسەد، عێراقچی رایگەیاند: "دیدارێکی بەسوود و ڕاشکاوانە و دۆستانەم لەگەڵ سەرۆکی سووریا ئەنجامدا".

عێراقچی گوتی: "سرووشتییە کە دۆخەکە سەخت بێت، بەڵام ئازایەتی و رووحیەتی سەرۆکی سووریا جێگای ستایش بوو".

عێراقچی ئاماژەی بەوەش کرد، "وردەکاریی ئەو پاڵپشتییانەی کە پێویستە پێشکێشی سووریا بکرێن لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کرا".

عێراقچی گوتی: "لەم کۆبوونەوەیەدا لێکتێگەیشتنێکی باش هەبوو لەنێوان هەردوو لایەن و پەیامی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانم بە وڵات و گەلی سووریا و بەشار ئەسەد گەیاند".

لای خۆیەوە سەرۆکی سووریا وێڕای دەسخۆشی لە پشتگیریەکانی دەوڵەت و میللەتی ئێران سوپاسی هەڵویستەکانی ئێرانی کرد بەبۆنەی پشتگیری لە سەقامگیری ناوچەکە بە تایبەت لە سووریا لەبارەمبەر تیرۆر.

ناوبراو وتیشی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەو باردۆخە هەستیارەدا مانا و پەیامێکی بەهێزی هەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە بە پشتگیری کردنی بەرەی مقاومە دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە