شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-28 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باخچەلی: چاوەڕێن بێ دواکەوتن دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببێتەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی مەهەپە، داوا لە دەم پارت دەکات کە سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکات و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گفتوگۆ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن پەیوەندی ڕووبەڕوو لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی بەبێ دواکەوتن بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) جەختی لە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردەوە.

هاوکات باخچەلی داوا چەکدانانی پەکەکە و هەڵووەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە دەکات. هاوکات گوتی: چاوەڕێن بێ دواکەوتن دەم پارتی سەردانی ئیمڕاڵی بکات و لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببێتەوە.

ناوبراو گوتیشی: جیاکردنەوەی کورد لە تورک مەحاڵ و بێمانایە، وەک ئەوە وایە جیهان لە سیستمی خۆر دەربهێنیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە