شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-28 06:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکات

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ڕایگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی لوبنان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەدا، خۆشحاڵی خۆی نیشان داوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل و ڕایگەیاندووە: "ئومێد دەکەین ڕیککەوتنی ئاگربەستەکە، کۆتایی بەو توندوتیژی، وێرانکاریی و نەھامەتییانە بھێنێت کە ڕووبەڕووی گەلی لوبنان بوونەتەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە عێراق بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی گەل و حکوومەتی لوبنان و ئەوەش ھاتووە: "عێراق پەرۆشی ئەوەیە کە سەقامگیریی لە ناوچەکەدا، بەرقەرار بێت".

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە ھەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ وەستاندنی ئەو کۆمەڵکوژیی و دەستدرێژییانەی کە بۆ سەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بەردەوامن.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، عێراق پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات کە بە ئامانجی بەدیھێنانی سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیھان، خراونەتەگەڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە