شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-27 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیسی لەندەن ۶ کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ PKK دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
پۆلیسی لەندەن لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند ۶ کەسیان دەستگر کردووە بە گومانی ئەوەی کە پێوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسی لەندەندا هاتووە: لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" لە شاری لەندەن شەش کەس دەستگیرکران به‌تۆمه‌تی بونوی په‌یوه‌ندی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا به‌ پارتێكی "قه‌ده‌غه‌كراو" ناسێنراوه‌.

پۆلیسی لەندەن بە بێ ئەوەی کە ناوی ئەو شەش کەسە ببات ڕایگەیاندووە: ئه‌و كه‌سانه‌ پێكهاتوون له‌ ژنێکی تەمەن ۵۹ ساڵان، پیاوێکی تەمەن ۲۷ ساڵان، ژنێکی تەمەن ۳۱ ساڵان، پیاوێکی تەمەن ۶۲ ساڵان، پیاوێکی تەمەن ۵۶ ساڵان و پیاوێکی تەمەن ۲۳ ساڵان و بەپێی مادده‌ی ۴۱ی یاسای تیرۆری ساڵی ۲۰۰۰ ده‌ستگیركراون.

ئەفسەرەکانی پۆلیس لە هەشت شوێندا دەگەڕێن، لەنێویاندا سەنتەری کۆمەڵایەتی کورد لە شاری هارینگی لە باکووری لەندەن، پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە، پێناچێت هیچ مەترسییەکی بۆ سەر خەڵک هەبێت.

هێلین فلاناگان، فه‌رمانده‌ لە فەرماندەیی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ڕایگه‌یاند، "ئەم چالاکییە دوای لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرچاو بۆ چالاکییەکە هاتوه‌تە ئاراوە کە پێمانوایە پەیوەندی بە گروپی پەکەکە هەیە، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون گومان ده‌كرێت ده‌ستیان له‌ كاری تیرۆریستیدا هه‌بووبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە