شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-25 14:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی بەم زووانە فەرمانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەردەکات

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کردووە و بە زوویی سەرۆکی هەرێم فەرمانی بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان دەردەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوونیکردەوە کە بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەردەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە