ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت/ بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات
پوختەی هەواڵ
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرت و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی نۆژەنکردنەوەوە، هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرتووە کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی ۵۵۰۰ مێگاوات لە کارەبای بەغدا و ناوەڕاستی عێراق لەدەستدراوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕوونیشیکردەوە کە کارەکانی نۆژەنکردنەوە ۱۵ ڕۆژ دەخایەنێت و وەزارەتەکەشیان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کارەبایەی لەدەستچووە، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.
بە پێی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوولا، دەبوو ئێران ڕۆژانە ۲۵ ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ عێراق هەناردە بکات، بەڵام ئەمڕۆ حەوت ملیۆن نێردراوە.
وەزارەتی کارەبا داواشی لە هەموولایەک کرد دۆخەکە لەبەرچاوبگرن تا ئەو کاتەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی سیستمەکەی ئێران کۆتاییان دێت و ئاستی هەناردەکردن ئاسایی دەبێتەوە.
#ئێران
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#غاز
#کۆماری ئیسلامیی ئێران
#غازی سروشتی
#وەزیری کارەبای عێراق
#کارەبای عێراق
#وەزارەتی کارەبای عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران