شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-24 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو کوردانەی بۆ سەرژمێری گەڕانەوە کەرکووک، خەڵکی ڕەسەنی شارەکەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەوانەی بۆ سەرژمێری گەڕانەوە کەرکووک خەڵکی ڕەسەنی شارەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە وەک نەتەوەی کورد سوپاسگوزارین هەر لایەنێک پێمان بڵێت کێ کەرکووکی نییە بەپێی یاسا و دەستوور با دووری بخەینەوە، ئەوەی کە دەوترێت ئەوانەی ڕۆشتوونەتە کەرکووک، خەڵکی شارەکە نین، نادەستووری و نایاساییە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، "کەرکووکیەکان لەو رۆژەدا نیشانیاندا کە بەپێی یاسا خاوەنی ئەو شارەن".

فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەش کرد، حزبی بەعس و دیکتاتۆریەت نەیتوانی خۆشەویستی کەرکووک لە ناخی کەرکووکیەکاندا بهێننە دەرەوە، ئێستا قورسە بە میزاجێکی شەخسی و سیاسەتێکی شۆڤێنی بهێنێتە دەرەوە.

 پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو، ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی سەرژمێرییدا لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە کەرکووک، خەڵکی شارەکە نەبوون.

هەروەها حەسەن توران سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، بینیویانە کە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ژمارەیەکی زۆر خێزانی کورد هێنراونەتە کەرکووک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە