شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-19 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان ناویان لە زێدی خۆیان تۆمار بکەن

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی بۆردی ماددەی ۱۴۰ ڕایگەیاند، داوا لە خەڵکی کەرکووک و ناوچەکانی سنووری مادەی ۱۴۰ دەکات، بچن لە زێدی باب و باپیری خۆیان ناوەکانیان تۆمار بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژوار فایەق، سەرۆکی بۆردی ماددەی ۱۴۰ و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ۱۴۰ لە بەغدا، لە پەیامێکیدا دەڵێت: ئەم سەرژمێرییە چارەنووساز و گرنگ و هەستیارە، پێویستە هەموومان لە کوردستان ناوی خۆمان تۆمار بکەین، چوونکە ئەوە وەکوو تۆمارێک و بەڵگەیەکی مێژوویی دەمێنێتەوە، هەروەها لە داهاتوودا هەموو کارە فەرمییەکانمان لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێری و بەڵگەنامانە دەبێت.

داوا لە خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکات، بچنە زێدی باب و باپیرانی خۆیان لە زومار، شنگال، شێخان، دەشتی نەینەوا، مەخموور، دوبز، پردێ، کەرکووک، داقووق، خورماتوو، جەلەولا، خانەقین و مەندەلی، ناوەکانیان تۆمار بکەن.

پێویستە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان ناویان لە زێدی خۆیان تۆمار بکەن

ئاماژە بەوەدەکات، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیسەلمێنین ئەو ناوچانە زۆرینە کوردن و ناوچەی کوردستانین و بەناحەق لە کوردستان دابڕێنراون، دواتریش ئەو بەڵگەیە دەمێنێتەوە و بۆ داهاتوو کاری لەسەر دەکرێت، هەروەها کار لەسەر کڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل و دامەزراندن و زەوی وەرگرتن لە حکوومەت دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە