پەنێلی تایبەت بە ڕۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لەسەر دۆخی ناوچەکە بە میوانداریی کوردپرێس
پوختەی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، دڵشاد مەجید لە پەنێلێکی تایبەت بە دۆخی ناوچەکە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان میوانی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لە شاری سنە بوو و لەسەر سێ تەوەری سەرەکی وتارێکی پێشکەش کرد
ڕۆژی پێنجشەمە ۱۴ی نۆڤێمبێری ۲۰۲۴ ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسیی کورد، دڵشاد مەجید لە سەر بانگهێشتی فەرمیی ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس لە شاری سنە بەشداریی پەنێلێکی تایبەت بە دۆخی ناوچەکە کرد و لە سێ تەوەری سەرەکی وتاری خۆی پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
۱. شەڕی ئۆکراینیا و ناوچەی ئابووری برێکس.
۲. گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ و داهاتووی سیاسیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ویلایەتی دووهەمی ترەمپ.
۳. شەڕی غەزە و سناریۆکانی کۆتایی هاتنی شەڕ و وەزعی کوردی هەرێمی کوردستان لە داهاتووی ناوچەکە.
ئەم پەنێلە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەسەر ئەم سێ تەوەرە سەرەکییە و کاریگەریی لەسەر پرسی کورد بەتایبەت ڕەنگدانەوەیان لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسەوە بڵاو دەکرێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران