تاڵەبانی و سوودانی گۆڕانکارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌کانیان تاوتوێ کرد
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ده‌باشان پێشوازیی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد.
له‌دیدارێکدا گۆڕانکارییه سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌کان تاوتوێ‌کران، جه‌خت له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایه‌نه‌کانی هه‌رێم و عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، هاوبه‌شیی راسته‌قینه و رێککه‌وتنه سیاسییه‌کان کرایه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌تایبه‌ت پرسی موچه و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی له‌وباره‌یه‌وه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌باره‌ت به پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستیی په‌له‌کردن له پێکهێنانی حکومه‌تێکی خزمه‌تگوزار کرده‌وه که پره‌نسیپی راسته‌قینه و هاوبه‌شیی تێدا په‌یڕه‌و بکرێت، ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌مولایه‌ک بێت، له‌و روه‌شه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "یه‌کێتی په‌رۆشی پێکهێنانی حکومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر و دور له جیاکارییه له‌پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریدا، ده‌مانه‌وێت هاوبه‌شی راسته‌قینه بین له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌مان و هه‌موان به رۆحێکی به‌رپرسیارانه‌وه کار بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌مان و به‌هێزترکردنی هه‌رێمه‌که‌مان بکه‌ین".
لهبهشێکیتری دیداره‌که‌دا پرسی سه‌رژمێری و راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه نیشتمانی و چاره‌نوسسازه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا و گرنگی دیدی هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌کان و به‌رده‌وامیی دیالۆگ و راوێژی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌کان جه‌ختی له‌سه‌رکرایه‌وه له‌پێناو پاراستنی ئارامی و زاڵبون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌کاندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران