سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و هەروەها جەختیش لەوە کرایەوە کە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون.

هەر لەو دیدارەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و هیوای ئەوەی خواست کە بە زووترین کات لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆچوونی بەکارهێنەران