شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-10 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنگرەی داهاتووی یەکگرتووی ئیسلامی دیزانیکراو دەبێت

پوختەی هەواڵ
ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرای کرد: ئەمینداری ئێستا دەیەوێت دەستکاری پەیڕەو بکات و هەرخۆی بڕیاردەر مەرجەع بێت

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبووبەکر عەلی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند: کۆنگرەی داهاتووی  یەکگرتووی ئیسلامی دیزانیکراوە و زۆر ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ پرسێکی فکری تیادانابێت.

بەگوێرەی پەیڕەوی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەمینداری ئێستا ناتوانێت خۆی هەڵبژێرێت، چوونکە دوو خولەکەی خۆی تەواوکردووە، ئەوەی لە بیری ئەمینداری گشتی و کەسانی دەوروبەریدایە دوو سیناریۆیە.

۱- دەستکاری کردنی پەیڕەوەی ناوخۆ و رێگە خۆشکردن بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەمینداری ئێستا، بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتەکانی بدات.

۲- ئەگەر ئەوەش تەگەری بۆ دروستبوو، کەسێک بە ڕووکەش بکەن بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووە، لەگەڵ دروستکردنی ئەنجومەنێک، لەپێناو ئەوەی دەسەڵاتی ڕاستەقینە هەر بە دەست ئەمینداری ئێستاوە بێت و هەر خۆی بڕیاردەر و مەرجەع بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە