شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-10 10:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێ
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

پەلەی ئەردۆغان بۆ مامەڵە کردنی دووبارە لەگەڵ ترەمپ لەسەر کوردەکانی سووریا

ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان ئاشکرای دەکەن: پەلە کردن و بێ‌تاقەتیی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پیرۆزبایی لە ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنیەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ئەوەیە کە جارێکی تر لەسەر کوردەکانی سووریا مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی تازە هەڵبژارێردراوی ئەمریکا بکات.

شەش فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکا گەیشتنە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە سووریا

سێ سەرچاوە کە بریتین لە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، گۆڤاری بۆلگاریا میلیتاری و ویسگارد ۲۴  ئاشکرایان کردووە، ئەمریکا بوونی سەربازیی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردۆتەوە، بەشێوەیەک کە ته‌نها لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین فڕۆکەی سه‌ربازیى گه‌وره‌ى تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ى چه‌ک ‌و که‌لوپه‌له‌ سه‌ربازیی سی ۱۷و سی ۱۳۰، لەبنکەکانی خەراب جێرو ڕومێلان نیشتونەتەوە.

عێراق و ئەمریکا جەخت لە درێژەدان بە هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات دەکەنەوە

بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەنجام داوە و تێیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و گەلی ئەمریکا کردووە". لەو پێوەندییەدا هەردوو سەرۆک جەختیان لە ویستی درێژەدان بە هاوبەشیی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردۆتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە