شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-10 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرەڕای زیاد بوونی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان، قەزانجمان کەمی کردووە

پوختەی هەواڵ
کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان – عێراق %۳ی بەرهەمیان زیادی کردووە، لە بەرانبەردا قازانجیان کەمی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای دانەغاز کە لە چەند کێڵگەیەکی غازی هەرێمی کوردستان کار دەکات، بەرهەمی ئەمساڵی بڵاو کردووتەوە و ڕایگەیاند: " %۳ بەرهەمیان لە هەرێم زیادی کردووە، هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ ۳۸ هەزار و ۲۰۰ بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاد کردووە".

دانەغاز باس لەوەش دەکات، "بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو قازانجیان %۱۱ کەم بووەتەوە و دابەزیوە بۆ ۱۱۲ ملیۆن دۆلار".

دانەغاز پلانی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا پێرڵ پترۆلیۆم دەست بەدروستکردنی کێڵگەیەکی دیکەی غاز لە کۆرمۆری سنووری چەمچەماڵ بکەن.

دانە غاز لە كوردستان و میسر بەرهەمی هەیە، لە میسر بە ڕێژەی ۲۴% بەرهەمی كەمی كردووە و گەیشتووە ۱۷ هەزار و ۱۰۰ بەرمیل لە ڕۆژێكدا. بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی زیادی کردووە بە ڕێژەی %۳.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە