شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-04 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وه‌زاره‌تى ناوخۆی تورکیا سێ سه‌رۆک شاره‌وانى کوردی له‌ کاره‌کانیان دوور خستەوە+ وێنە

پوختەی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی سەرۆکی شارەوانییەکانی (مێردین، باتمان‌ و خالفەتی) که‌ هه‌رسێکیان کوردن ‌و له‌شوێنیان قەیوم دانرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: (ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانیی مێردین بەهۆی ئه‌و تۆمەتەی خراوەتەوە پاڵی ‌و سزای زیندانی بۆ دەرکراوە بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی چەکداریی، لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، هاوکات تونجای ئاککۆیون پارێزگاری مێردین بەوەکالەت سەرۆکی شارەوانی بەقەیوم بەڕێوەدەبات.

وه‌زاره‌تى ناوخۆی تورکیا سێ سه‌رۆک شاره‌وانى کوردی له‌کاره‌کانیان دوور خستەوە

هه‌ر له‌و ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە، گوڵستان سۆنۆک سەرۆکی شارەوانی باتمان لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە و ئەکرەم جاناڵپ پارێزگاری باتمان بەوەکالەت لە پاڵ ئەرکەکانی پارێزگار بەقەیوم سەرۆکایەتی شارەوانیش بەڕێوەدەبات.

وه‌زاره‌تى ناوخۆی تورکیا سێ سه‌رۆک شاره‌وانى کوردی له‌کاره‌کانیان دوور خستەوە

هەروەها هاکان باشئۆغڵو قائیمقامی شاری خالفەتی لەلایەن پارێزگاری ڕۆحا بەقەیوم لەشوێنی مەهمەت قەرەیلان بەسەرۆکی شارەوانی خالفەتی دانراوە.

وه‌زاره‌تى ناوخۆی تورکیا سێ سه‌رۆک شاره‌وانى کوردی له‌کاره‌کانیان دوور خستەوە

دوابەدوای ئەو بڕیارەش بۆ ڕێگریی لە دروستبوونی خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەریی، پارێزگای مێردین بڕیاری داوه‌ بۆ ماوه‌ى 10  ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکی‌ و خۆپیشاندانێک لە سەرتاسەری پارێزگاکە قەدەغە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە