شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-03 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە زاپ PKK و سوپای تورکیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە

پوختەی هەواڵ
چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی زاپ هێرشیان کردە سەر دوو ئامێری حەفارەی سوپای تورکیا و شەڕی چەکداری لەنێوانیاندا ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئیدیعا دەکات: ۲۹ـی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار هێزەکان بە چالاکی هەماهەنگی گەریلایی لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر دوو حەفارە و ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش کە لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی سەربازیدا بوون".

پەکەکە ئەوەشیخستەڕوو، لەم هێرشەدا سەربازێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون، هەروەها دوو حەفارە تێکشێندران و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش درا.

هێزەکانی هەپەکە باسی لەوەش کردووە، لە ڕۆژانی ۳۱ـی تشرینی یەکەم و ۱ـی تشرینی دووەم تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ بە درۆنی شەڕکەر بۆردوومان کراوە و گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان لە هەرێمی خواکورک پێنج جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، هەر لە رۆژانی  ۳۱ـی تشرینی یەکەم و ۱ـی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە ڕۆژئاوای زاپ ۱۱ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا ۸ جار؛ بەگشتی ۱۹ جار لە ڕێگای هەلیکۆپتەری جەنگییەوە بۆردوومان کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە