شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-21 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەتحوڵڵا گولەن کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
ماڵپەڕی نزیک لە بزووتنەوەی خزمەت بڵاویکردەوە، فەتحوڵڵا گولەن، رێبەری گولەنییەکان لە نەخۆشخانە کۆچی دواییکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی هەرکوڵ کە بە نزیک لە گولەنییەکان ناسراوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۱ـی تشرینی یەکەم پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو باری تەندروستیی فەتحوڵڵا گولەن باش نەبووە؛ هەربۆیە گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

فەتحوڵڵا گولەن کۆچی دوایی کرد

 لە پەیامەکەدا هاتووە، "بەڕێز فەتحوڵڵا گولەن کە لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا خزمەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی دەکرد، کاژێر ۲۱:۲۰ خولەکی شەوی یەکشەممە ۲۰ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۴ کۆچی دواییکرد. زانیارییەکان سەبارەت بە کار و باری پرسەکەی دواتر لەگەڵ خەڵکدا بەش دەکرێن".

 فەتحوڵڵا گولەن لە ۲۱ـی ئاداری ۱۹۹۹ بە پاساوی هەبوونی کێشەی تەندروستی، چووە ئەمریکا و هەر لەوێ مایەوە.

فەتحوڵڵا گولەن کۆچی دوایی کرد

حکوومەتی تورکیا بزووتنەوەی خزمەت یان گولەنییەکانی خستووەتە لیستی تیرۆر و بە ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکەی ۱۵ـی تەممووزی ۲۰۱۶ تۆمەتباریان دەکات، ئەوە لەکاتێکدایە گولەنییەکان رەتیدەکەنەوە دەستیان لە هەوڵێکی وەهادا هەبووبێت.

فەتحوڵڵا گولەن کۆچی دوایی کرد

 لە تورکیا لەدوای هەوڵی کودەتا شکخستخواردووەکەی ۱۵ـی تەممووزی ۲۰۱۶، هەزاران فەرماندە و سەرباز و دەیان دادوەر و داواکاری گشتی بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ گولەنییەکان هەیە، خراونەتە زیندانەوە یان لەسەر کار لادراون و دوورخراونەتەوە.

فەتحوڵڵا گولەن کۆچی دوایی کرد

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە