شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-20 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پرسی کورد مەزنترین و بنەڕەتیترین پرسی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەوانەی لەم دواییە گفتوگۆیان لەبارەی ئاشتی لەگڵ کورد دەست پێ کردووە، هیچ نەخشەڕێگەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکردووەتەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتى: پرسی چارەسەری پرسی کورد لە ١ـی تشرینی یەکەمەوە نەبووەتە ڕۆژەڤی پارتەکەیان، دەمێکی درێژە مژاری سەرەکی پارتەکەیانە، پرسی کورد مەزنترین و بنەڕەتیترین پرسی تورکیایە، بەڵکوو پرسی تورکیا و هەرێمەکەیە.

هۆشداریدا لەوەى، ئەگەر ئەم پرسى کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر نەبێت، ئابوور و دیموکراسیی لە تورکیا پێش ناکەون و وتیشى: لێرە و لەوێ باس لە چارەسەر دەکرێت، بەڵام شتێکی ئەوتۆ بۆ ڕای گشتی و دەم پارتی ڕوون نەبووەتەوە.

وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەشڵێت: دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و  عەبدوڵا ئۆجەلان بەشداربێت لە گفتوگۆکانی ئاشتی کورد و حکوومەتی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە