شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-15 13:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگاى دەستوریى تورکیا: دروشمی "بژی ئاپۆ" تاوان نییە

پوختەی هەواڵ
دادگای دەستووریی تورکیا، بڕیاریدا بەوەی هەریەک لە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "چەرخا شۆڕشە" دەچنە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئەوەى دادگای سزا قورسەکانی ئەردەخان بە تۆمەتى وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "چەرخا شۆڕشە"، سزاى زیندانیی بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاند، دادگاى دەستووریى تورکیا کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە وڵاتەکە، بڕیاریدا، ئەو دروشمانە دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.

سزاکە لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا و هاوڵاتییە سزادراوەکە لە ۱۱ـی شوباتی ۲۰۲۲دا لە دادگای دەستووری بە داواکاریی ئەوەی "مافی ئازادیی بیروڕا و رادەربڕینی پێشێلکراوە" سکاڵای تۆمارکرد.

دادگای دەستووریی بڕیاریدا سزادانی هاوڵاتییەکە بە تاوانی پروپاگەندە بۆ تیرۆر، بە گوێرەی ماددەی ۲۶ـی دەستووری تورکیا، پێشێل کردنی مافەکانیەتی لە ئازادی بیروڕا و رادەربڕین، هەروەها دادگای دەستووریی فەرمانی کرد هاوڵاتییە سزادراوەکە بەبڕی ۳۰ هەزار لیرە قەرەبووی مەعنەویی بکرێتەوە و بەمەبەستی نەهێشتنی کاریگەرییەکانی پێشێلکارییەکەش، هاوڵاتییەکە سەرلەنوێ دادگایی بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە