شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-07 09:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە ۱۴ کەس لە مێرسین دەستگیرکران

پوختەی هەواڵ
هێزەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە مێرسین، ١٤ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندیی کردن بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستگیر کرد.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای مێرسین، هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئاشکراکردنی شانە نهێنییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەست پێکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لەو چوارچێوەیەدا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە هەوڵێکی ڕێکخستنی کۆبوونەوە، گردبوونەوە، پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاکییەکان بۆ PKK دەدەن.

لەو ناونیشانانەی کە پشکنینیان بۆ کرا، ١٤ گومانلێکراو دەستگیر کراون.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە