شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-03 09:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافل تاڵەبانی داوای دیبه‌یت له‌ مەسروور بارزانی ده‌کات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، داوا لە کاک مەسروور دەکەم بێت وەکوو وڵاتانی دیکەی دنیا دیبەت ئەنجام بدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی وتارێکدا بۆ ئەندامانی حزبەکەی ڕایگەیاند، ئێستا یەکێتی هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی نیە و خاوەن یەکدەنگ و یەک بڕیارن و خەبات بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن، ئەوانەشی کە لە یەکێتی جیابونەوە دۆڕاندیان.

ئاماژەی بەوەش کر:، "یەکێتی هەر قسەیەکی کرد جێبەجێی دەکات، زابخودێ بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەی دەکەینە محافزی بارزان، کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین و دەیڕوخێنین".

بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کرد، "داوا لە کاک مەسروور دەکەم ئەکەر پێیدەکرێت با وەکوو ئەمریکا و بەریتانیا دیبەیت ئەنجام بدەین لەکام کەناڵ و ڕۆژنامە کە پێی خۆشە، پێشنیاری ئەوەش دەکەم عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و کاک شامسمارەکە (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆک نەوەی بەشداری دیبەیتەکە بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە