شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-10-02 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە

پوختەی هەواڵ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند لەکاتێکدا بانگەشە دەکەین، کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە و دەبێت ئاگامان لە خۆمان بێت و پارێزگاری لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی بەربژێرەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و باسی بارودۆخی ناوچەکە و بانگەشەی هەڵبژاردنی کرد.

سەلاحەدین بەهائەدین دەڵێت: ''ئێمە لەکاتێکدا بانگەشە دەکەین کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە و بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سنوورەکانەوە دەبەزێندرێن و لە تام دەردەچێت، ئێمە دەخوازین وەکوو یەکگرتوو ئامرازی خێر بین و خوازیاری راستکردنەوەی هەڵەکان بین، بەو هەڵەیەشەوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکرێت و خەریکە دۆخەکە کە خۆی چەند ناتەواوە، هێندەی دیکە ئاڵۆز دەکرێت".

سەبارەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ''لە ستراتیژیەتی ئێمەدا جێگیرە وەکوو یەکگرتوو، ئەویش پارێزگاری کردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان وەکوو قەوارەیەکی فیدراڵی ئەرکە و هێڵی سوورە، شەڕی گەورەی سێیەم لەناوچەکەدا بەڕێوەیە، ئەوە ساڵێکە لە غەززە بەردەوامە و لە لوبنانیش بۆمبارانی کوێرانە دەکرێت و ئەگەری تەشەنەکردن و فراوانبوونی هەیە".

سەلاحەدین بەهائەدین پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییان و خەڵک کرد، کە رۆژی 20ی ئۆکتۆبەر دەنگ بدەن و وتیشی: ''لە جیاتی ئەوەی جنیۆ بدەی و قسەی زیادە و کەم و زۆر و ئەم کافر بکەی و ئەو خائین بکەی، ئالییەتی مەدەنی هەیە و مافی خۆتە و ئەرکیشە و هەر کەسێکت بە دڵە دەنگی پێ بدە''.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە