شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-30 09:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵی دادگەری: ڕژێمی زایۆنی زیاتر لە زەلکاوی نەمانی یەکجاریدا نوقم دەبێت

پوختەی هەواڵ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکدا سەرکۆنەی تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەو ڕژێمە زایۆنییە تاوانبارە بە کوشتن و بەئامانجگرتنی سەرکردە فەلەستینی قاچی پیسی خۆی زیاتر لە زەلکاوی تیاچوون و نەمانی یەکجارییدا نوقم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیماکە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەمشێوەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دەستپێکردنی شەڕی لوبنان و تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە، بارودۆخی ناوچەکە دەباتە قۆناغێکی مەترسیدار و پێشبینی نەکراو.

تیرۆرکردنی نەسروڵڵا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی حزبەکەی، باجی ئەو پشتیوانییەیە کە لە یەکەم ڕۆژی گەردەلولی ئەقساوە بۆ هێزە بەرگریکارەکانی فەلەستین و خەڵکی غەززە ئەنجامیداوە.

ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەڕەڕای سەرکۆنە و ڕسواکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستییە، پێمانوایە ئەو ڕژێمە زایۆنییە تاوانبارە بە کوشتن و بەئامانجگرتنی سەرکردە فەلەستینی و لوبنانییەکان و لە ڕۆژانی داهاتووشدا سەرکردەی شوێنی دیکە، قاچی پیسی خۆی زیاتر لە زەلکاوی تیاچوون و نەمانی یەکجارییدا نوقم دەکات.

باوەڕ و متمانەی تەواومان بە بەڵێنەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی هەیە، زۆری ڕۆیشتووە و کەمی ماوە تا ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی بێ زایۆنیزم و وەحشیگەریی خۆرئاوا ببینین.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئەنجومەنی باڵا

۲۵ی ڕەبیعی یەکەمی ۱۴۴۶

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە