شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-09-30 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکرات بە باوک و باپیرت نەڕووخا، بە خۆت و کوڕیشت ناڕوخێت

پوختەی هەواڵ
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، کاردانەوەی بۆ وتەکانی بافڵ تاڵەبانی نیشاندا و دەڵێت: "پارتی بە باوک و باپیرت نەڕووخا، بە خۆت و بە کوڕیشت ناڕووخێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەم کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە سلێمانی ڕووی دەمی کردە بەرپرسانی باڵای پارتی بە تایبەت مەسروور بارزانی و ڕایگەیاند: "به‌پشتیوانى خواى گه‌وره‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نه‌ و گه‌نده‌ڵه‌ ده‌ڕوخێنن". لە وەڵامدا عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "خۆی لە تەلەفیزیۆن بە زمانی ئینگلیزی وتی، من بەتەنیا ئەم کارەم نەکردووە من بە ئیمزای 28 کەسەوە ئەم کارەم کردووە، ئێستاش دێت موزایەدەمان لەسەر دەکات، دەڵێت، دەیڕوخێنین."

عەلی حوسێن وتیشی: "ئاخر بەچی دەیڕووخێنی؟ باوک و باپیرت نەیانتوانی بیڕوخێنن‌، خۆش و کوڕیشت ناتوانی‌ بیڕوخێنێ‌، پارتی داربەڕووی کوردستانە."

ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: "پارتی بە زریانی ناحەزان و دوژمنان و ئەنفال و کیمیاباران نەڕووخا، پارتی بە موئامەراتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی نەڕووخا، بە دوو کەسی ناکامڵ لە سیاسیەت، کە تازە فێری وشەی سیاسەت بوون، ناڕووخێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە